شۆفێرێک هەردوو قاچ و رانى شکاون

رووداوێکى هاتووچۆ حەوت بریندارى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان، حەوت کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکانیش دۆخى تەندروستى ناجێگیرە.

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەسەر رێگای کەلار بۆ مەرزی پەروێزخان، رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى تۆیۆتا مینى پاس و کیا بارهەڵگرێک روویدا.

سامان عەلى، وتەبێژى هاتوچۆى گەرمیان بە 964ى وت،”لە رووداوەکەدا حەوت کەس بریندار بوون، دوو شۆفێر و پێنج سەرنشین، بەڵام شۆفێرى کیا بارهەڵگرەکە دۆخى تەندروستى ناجێگیرە، چونکە هەردوو قاچ و رانى شکاون”.

“بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى هاتوچۆى گەرمیان، زۆربەى ئەو روداوە هاتووچۆیانەى لە ساڵى 2023 لە سنوورى گەرمیان روویانداوە، هۆکارەکەى پابەند نەبوونى شۆفێران بووە بە یاسا و رێنماییەکان”، وتەبێژى هاتوچۆى گەرمیان واى بە 964 وت.

ژنێک لە کاتی شۆفێرکردنی بارهەڵگرێک کەوتەخوارەوە گیانی...

ژنێک لە کاتی شۆفێرکردنی بارهەڵگرێک کەوتەخوارەوە گیانی لەدەستدا