ژمارەیەک گەنج

وێنەى شاعیرانى کورد لەسەر دیوارى دوو قوتابخانە دەنەخشێنن

964+

وریا فەتاح

کۆمەڵێک گەنجى خۆبەخش، لە ناحیەى رزگارى سنورى گەرمیان وێنەى شاعیرانى کورد لەسەر دیوارى دوو خوێندنگا دەنەخشێنن.

زیاد فایەق، رێکخەرى پڕۆژەکانى رێکخراوى هاریکارى ئەڵمانى کە لە سنورى گەرمیان و ناوچە دابڕێنراوەکان کاردەکەن، بە 964ى وت،”کۆمەڵێک پڕۆژەمان هەیە، یەکێک لە پڕۆژەکەمان گەنجانەیە و لەگەڵ گروپى پڕۆژەى کتێب ئەنجاممانداوە کە نەخشاندنى وێنەى شاعیرانى کوردە لەسەر دیوارى خوێندنگای ئامادەیی بەمۆ و گەرمیان، لەناحییەی رزگاری”.

گروپەکە لە 22 کچ و کوڕى گەنج پێکهاتوون و ماوەى دوو مانگە دامەزراون و بەشێوەیەکى خۆبەخشى چەند کارێکیان ئەنجامداوە.

بەوتەى بەڕێوەبەرى پڕۆژەکانى رێکخراوى هاریکارى ئەڵمانى، ئامانج لە کارەکە جوانکردنی سیمای ناوەندە پەروەردەییەکان و ناساندنی شاعیرانە بە خوێندکاران و کۆمەڵگە .

“کارەکە،پەیامێکی ژینگەییە دژی ئەو کلتورە ناشرینەی کە لە دیواری شوێنە گشتییەکان بە نوسینی دروشمە خراپ و ناپەروەردەییەکان کە پیس دەکرێن” زیاد فایەق واى بە 964 وت.نن .