لە ماڵەکەی خۆی

ئەو شۆفێرەی لە کەرکوک پۆلیسێکی هاتوچۆی بریندار کرد دەستگیرکرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەو شۆفێرەی کارمەندەکەی پۆلیسی هاتوچۆی بریندار کرد لەگوندێکی دەور و بەری کەرکوک دەستگیرکرا.

دوای چەند کاتژمێرێک بە سەرپەرشتی لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، ئەو شۆفێرەی کارمەندەکەی پۆلیسی هاتوچۆی بریندارکرد لە نێو ماڵەکەی خۆی لە گوندی یەحیاوە سەر بە ناحیەی لەیلان دەستگیرکرا.

لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، دوای رووداوەکە دەستبەجێ دەست بە لێکۆڵینەوە کراو لە چەند کاتژمێرێکی کەم تواندرا تۆمەتبارەکە لە ناو ماڵەکەی خۆی لەگوندی یەحیاوە سەر بە ناحیەی لەیلان باشوری خۆرهەڵاتی کەرکوک بە پێی مادەی ژمارە 229 یاسای سزادانی عیراق دەست بەسەر کرا.

ئەحمەد نەوزاد پارێزەر لە دادگای کەرکوک بە 964ـی وت، مادەی ژمارە 229 ساڵی 1969 لە یاسای سزادانی عیراق، سزاکەی لە نێوان مانگێک بۆ دوو ساڵ زیندانی دەبێت، بە مەرجێک لێخۆشبوون نەبێت لە نێوانیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پۆلیسێکی هاتوچۆ لە لایەن شۆفێرێکەوە بریندار کرا

پۆلیسێکی هاتوچۆ لە لایەن شۆفێرێکەوە بریندار کرا