چارەسەری گرفتەکانی هەنار باس دەکرێت
له هه‌ڵه‌بجه خاوه‌ن باخه‌كانى هه‌نار كۆده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه ده‌یه‌وێت گرنگى زیاتر به هه‌نارى سنووره‌كه‌ى بدات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جوتیارانى خاوه‌ن باخی هه‌نار كۆده‌كاته‌وه و سمینارێكیان بۆ سازده‌كات.
كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌كى بۆ خاوه‌ن باخه‌كانى هه‌نار بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رۆژى 23.1.2024 له هۆڵى رێنمایی كشتو‌كاڵى ئاماده بن بۆ به‌شداربوون له سمینارێك.
سه‌عدی غه‌فوور لێپرسراوى به رێنمایی كشتو‌كاڵى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه، به 964ـى وت، كۆكردنه‌وه‌ى خاوه‌ن باخه‌كانى هه‌نار بۆ ئه‌وه‌یه كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانى جوتیاران بۆ به‌رهه‌مهێنانى هه‌نار نه‌هێڵن و له رووێكی زانستى كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
وتیشی “تا ئێستاش كێشه‌ى دروستكردنى باخ و به‌خێوكردن و به‌رهه‌مهێنان و به‌بازاڕكردنى هه‌نار له‌ناو جوتیاراندا هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ى سمیناره‌وه چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌وانه‌ى سمیناره‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه‌سانى شاره‌زا و ئه‌كادیمین و به‌شێوه‌یه‌كی كردارى باس له چاره‌سه‌رى گرفته‌كان ده‌كه‌ن كه رووبه‌ڕووى به‌رهه‌مى هه‌نار ده‌بێته‌وه.
لێپرسراوى به‌شی رێنماییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌ڵێت، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆئه‌وه‌یه كه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى و ناوبانگى هه‌ناره‌كه‌یان به‌رزتربكرێته‌وه.
به‌پێی ئامارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه له سنوورى ئه‌م پارێزگایه زیاتر له 10 هه‌زار دۆنم زه‌وى به هه‌نار داچێندراوه و به‌رهه‌مى ساڵانه‌شی ده‌گاته زیاتر له 30 هه‌زار تۆن.