تەمەنی 82 ساڵە و هێشتا زێڕ دەفرۆشێت
964+
هیڤی دێوالی -دهۆک
یه‌كێك له كۆنترین زێڕنگره‌كانی شاری دهۆك، كه ته‌مه‌نی 82 ساڵه، له كاری خۆی به‌رده‌وامه، ئه‌و ده‌ڵێت، بووك هه‌بووه داوای نۆ كیلۆ زێڕی كردووه.
عه‌بدولسه‌لام به‌شیر پیاوێكی ته‌مه‌ن 82 ساڵانه له شاری دهۆك، ئه‌و به‌م ته‌مه‌نه‌وه كاری زێڕنگریی ده‌كات، كه كارێكی ورد و به سه‌لیقه‌یه.
ئه‌و كاته‌ی من دوكانم دانا، ته‌نیا سێ دوكانی زێڕینگری له بازاڕی دهۆكدا هه‌بوون
عه‌بدولسه‌لام له 1987 دوكانی زێڕنگری له بازاڕی دهۆك داناوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئه‌و بۆ 964+ ده‌ڵێت، “یه‌كێكم له كۆنترین زێڕنگرانی شاری دهۆك، ئه‌و كاته‌ی من دوكانم دانا، ته‌نیا سێ دوكانی زێڕینگری له بازاڕی دهۆكدا هه‌بوون، كه یه‌كێكیان ناوی ئه‌سكه‌نده‌ر بوو، كریستیان بوو، ئێستا له ژیاندا نه‌ماوه”.
ئه‌و دوای 36 ساڵ، ئێستا دوكانه‌كه‌ی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه و وه‌ك خۆی نه‌ماوه.
“دوكانه‌كه‌م زۆر بچووك بوو، زێڕی كه‌م تێدا بوو، به‌ڵام ئێستا گه‌وره‌یه و زۆری زۆرمان هه‌یه، بازاڕه‌كه پێشتر ناوی مهتفی بوو، كه قوماشفرۆش و بهرگدروویشی تێدابوو” عه‌بدولسه‌لام به‌شیر وای وت.
ئه‌و پیاوه زێڕینگره باسی ئه‌وه ده‌كات، پێشتر له شاری موسڵ زێڕیان هێناوه بۆ بازاڕی دهۆك، له ساڵانی پێشوودا كارگه‌ی پاككردنه‌وه و چاككردنی زێڕ له دهۆك نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی 60 كارگه و وه‌رشه‌ی كاری زێڕنگریی هه‌یه.
عه‌بدولسه‌لام باسی جۆره‌كانی زێڕ ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له بازاڕی
كوردستان و دهۆكدا زێڕی عهیارهكانی 14، 18، 21 و 22 و 24 هه‌یه.
ئه‌و روونیده‌كاته‌وه، زێڕی عه‌یار 21 باشترین زێره، كه له توركیا به پله‌ی دووی عه‌یار 21 ناسراوه و له كوردستان هه‌ر به 21 ناسراوه.
ئه‌و پیاوه زێڕینگره باسی ساڵانی زوو ده‌كات و ده‌ڵێت، پێشتر خواست له‌سەر “قایش، لیره و كه‌مه‌ربه‌ند و بازن بوو، كه داواكاریی بووكه‌كان بوو، به‌ڵام ئێستا خواست زیاتر له‌سه‌ر زێڕی خه‌لیجییه، بووك هه‌بووه داوای دوو كیلۆ زێڕی لێكردووین و بۆمان دروست كردووه”.
“لای من نا، به‌ڵام له بازاڕی زێڕنگرانی دهۆكدا بووك هاتووه داوای نۆ كیلۆ زێڕی كردووه و بۆیان دروست كردووه”، عه‌بدولسه‌لام به‌شیر وای به 964+ وت.
له بازاڕی زێڕنگرانی دهۆكدا بووك هاتووه داوای نۆ كیلۆ زێڕی كردووه و بۆیان دروست كردووه
ئه‌م پیاوه له سه‌رده‌مانێك زێڕینگریی كردووه، كه گرامی زێڕ به 15 دیناری سویسری بووه، ئێستا گرامی زێڕ به 80 هه‌زار دیناره.
مامه عه‌بدولسه‌لام به هۆی زۆریی ته‌مه‌نییه‌وه به ته‌نیا ناتوانێت له دوكانه‌ی كاربكات، كوڕێكی به ناوی بڵند له‌گه‌ڵیدا كار ده‌كات و هاوكاریی باوكی ده‌كات.