ئەرکی چی دەبێت؟
تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەکرێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەی چوارشەممە لە هەولێر، هاتوچۆی شارەکە بەشی تێبینەرایەتیی باجی ئوتومبێل لە بەڕێوبەرایەتیەکەی دەکاتەوە، ئەو بەشە پەیوەست دەبێت بە ژمارەیەک خزمەتگوزاری لەوانە خاوەندارێتی و تابلۆ
کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە رێگای بەحرکە هاتوچۆی هەولێر، بە ئامادەیی نوێنەرانی وەزیری دارایی، بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر، تێبینەرایەتیی باجی ئوتومبێل لە بەڕێوبەرایەتییەکەی دەکاتەوە.
ئەمە بەشە پشت بە یاسای باجی دەرامەت ژمارە (113) ساڵی 1982ی هەموارکراو دەبەستێ.
هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، بەشەکە هەریەک لە مامەڵەکانی، گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر،گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل و گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل به ههموو جۆرهکانی ئەنجامدەدات.
بە قسەی هاتوچۆ بێت ئەوە کارئاسانی بۆ زۆرێک لە شۆفێران دەکات و تارادەیەکی زۆر قەرەباڵغی بەڕێوەبەرایەتییەکە کەمدەکاتەوە، یەکێکی دیکە لە ئەرکەکانی دیکەی ئەو بەشە، گۆڕینی ئاکاری ئۆتۆمبێلی گەورە و گۆڕینی عارهبانهکەیەتی و هەروەها نوێکردنهوهی ساڵیانهی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بە هەموو جۆرەکانییەوە.