پێشانگایان هەبووە

ژنانی گەرمیان بە رەنگەکانیان ژیان جوان دەکەن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

16 ژنی گەرمیان بە رەنگەکانیان ژیان جوانتر دەکەن، ئەوان پێشانگایەکیان لە گەرمیان کردووەتەوە و ناویان ناوە “رەنگی خانمان بۆ جوانترکردنی ژیان”.

پێشانگاکە ئەمڕۆ چوار شەممە 24.1.2024 لە شاری کەلار کراوەتەوە و بۆ ماوەی یەک رۆژ بووە.

پێشانگاکە لە لایەن گرووپی ھونەریی ھێڵی خانمان بە ھاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ھاوکاریی ئەڵمانی کرابووەوە.

بێریڤان محەمەد، سەرپەرشتیاری گروپی ھونەریی ھێڵ بە 964ـی وت،”ئەندامانی گرووپەکە سەرجەمیان ژنن، ئامانجیانە لە رێگەی ئەم پێشانگایانەوە دەرفەت بۆ ژنانی شێوەکاری گەرمیان بڕەخسێنن، کە پەراوێزخراون و دووبارە بێنەپێشەوە بۆ کاری ھونەری”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە پێشانگاکەدا 40 تابلۆ کە ھەموویان کاری ھێڵی و زەیتین لە لایەن 16 ژنی شێوەکارەوە نماییش کراون، کە لە قەزا و ناحییەکانی سنووری گەرمیان بەشدارییان کردووە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد