مریشکی کوردی لە عێراق قەدەغە دەکرێت
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
حکومەتی عێراق، سنوورەکانی بە رووی بەرهەمی مریشکی پەلەوەرخانەکانی کوردستان دادەخات و دەڵێ: ئەوەی بۆمانی دەنێرن مریشک و هێلکەی بیانییە بە کوردی پێمان دەفرۆشن.
له كانوونى یه‌كه‌مى 2022، واتە مانگی رابردوو، وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراقی، مریشك و هێلكه‌ى هه‌رێمی کوردستانی قه‌ده‌غه كرد رەوانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بکرێت، ئه‌مه‌ش خاوه‌ن په‌له‌وه‌رخانەکانی هه‌رێمی کوردستانی بێزار كردووه.
له ئایاری 2019 حكومه‌تى عێراق فه‌رمانى بۆ ته‌واوى ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌ركرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێلكه‌و مریشكى وڵاتان نیه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه، به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
“پێشتر كشتو‌كاڵى عێراق لەسەر ئەو پرسە باسی لەوەکرد بوو کە ژمارەیەکی زۆر جوتیار و خاوەن پەلەوەرگە گازانده‌ى ئەوەیان کردووە کە بۆچی بەرهەمی مریشک و هێلکە لە هەرێمی کوردستانەوە دێتە بازاڕەکان لە کاتێکدا خۆمان دەتوانین بەشی پێویستی بازاڕ بەرهەم بهێنین”. دارا حەمە ئەحمەد سێکانیانی وای بە +964 وت.
دارا حه‌مه ئه‌حمه‌د سێكانیانى په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا باسی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانى هه‌رێم كرد کە لەچەند رۆژی رابردوو لەسەر رێگرتن لە چوونی بەرهەمەکانیان چوو بوونە بەغدا، بێزارى خۆیان له‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى به‌غدا ده‌بڕیوه و داوایان كرد چاره‌یه‌كییان بۆ بكه‌ن.
وتيشی “به‌دواداچون ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و كێشه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات”.
زیاتر وتیشی، “وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و به‌رهه‌مه په‌له‌وه‌رییانه‌ى له‌هه‌رێمه‌وه دێن، زۆربه‌ى له وڵاتانى تره‌وه هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێن و ئه‌وانیش بۆ ئێمه‌ى ده‌نێرن، بۆیه قه‌ده‌غه‌مان كردووه”.
بە قسەی ئەو پەرلەمانتارە بێت، لەسەر نیەگرانی خاوەن کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، لیژنەیەکی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵی عێراق سەردانی بازاڕی كوردستانیان کردووە، دەڵێن بەشی زۆری ئەو مریشك و هێلكه‌یەی لە بازاڕ بینیویانە، بەرهەمی ناوخۆی کوردستان نەبووە، بەڵکو بیانی بووە.