کەسی نزیکین

دوو کەس لەسەر کوشتنی ژنەکەی کۆیە دەستگیرکراون

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

شەوی رابردوو لە گەڕەکی جەمعیەی قەزای کۆیە، تەرمی ژنێک لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

ژنەکە تەمەنی 78ساڵە و بەتەنیا دەژیا و بەقسەی پۆلیسی ئەو قەزایە بەچەقۆ کوژرابوو، ئێستا دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنەکەی دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024 سەرچاوەیەکی کۆیە بە 964ـی وت، دوو کەسیان دەستگیرکردووە گومان دەکرێت دەستیان هەبێت لەکوشتنی ئەو ژنە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەدەستگیکراوەکان کوڕەزایەتی، کە گومانی سەرەکی بۆ ئەودەچێت، بۆ پارە و سامان ئەو تاوانەی ئەنجام دابێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی رانەگەیندراوە.

دوای رووداوەکە هێزەئەمنییەکان تەرمی ئەو ژنە 78ساڵەیان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرد.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە کۆیە ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا

لە کۆیە ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا "بە کوژراوی" دۆزرایەوە