"هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بڵاونه‌بووه‌ته‌وه"
ڤێتێرنه‌رى دهۆك خزمه‌تگوزارى رۆژانه‌ى بۆ ئاژه‌ڵان هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ڤێتێرنه‌رى پارێزگاى دهۆك رۆژانه خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌شى ئه‌و ئاژه‌ڵدارانه ده‌كات كه مه‌ڕ و ماڵاتیان تووشی نه‌خۆشی بوونه، به‌رپرسی راگه‌یاندنیش ده‌ڵێت، ئاژه‌ڵه ماڵییه بچووكه‌كانیش ده‌هێندرێنه به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان.
له سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى 22 بنكه‌ى جیاجیاى له قه‌زا و ناحیه‌كان هه‌یه و هه‌ریه‌ك له‌و بنكانه‌ش رۆژانه به‌پێی پێویست چاره‌سه‌رى ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مین ئامێدی، به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى دهۆك به 964ـى وت، رۆژانه چه‌ند حاڵه‌تێك له ئاژه‌ڵى نه‌خۆش به‌تایبه‌تیش مه‌ڕ و ماڵات چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
وتیشی “به‌شێك له‌و مه‌ڕ و ماڵاته‌ى ده‌هێندرێن تووشی نه‌خۆشی خوێنپژان و له‌رزۆكى بوونه‌ته‌وه.”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌ن پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌رى ده‌بێت له‌لایه‌ن پزیشكانى ڤێتێرنه‌ریەوە بۆیان ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌رپرسی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى دووپاتكردووه كه هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیدار له‌ناو مه‌ڕو ماڵاتى سنوورى دهۆك بڵاونه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى سه‌ردانیشیان ده‌كه‌ن بۆ حاڵه‌تى نه‌خۆشی ئاساییه.
روونیشیكرده‌وه، پێشتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه شوشتنى مه‌ڕ و ماڵات و رشاندنى كێڵگه و ئه‌و شوێنانه‌ى ئاژه‌ڵى لێ به‌خێوده‌كرێت، ئه‌نجام دراوه.
ئه‌مین ئامێدى ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه جگه له مه‌ڕ و ماڵاتى ئاژه‌ڵداران خه‌ڵكانێك هه‌ن كه ئاژه‌ڵى بچووك له‌ناو ماڵه‌كانیاندا به‌خێوده‌كه‌ن، كه تووشی نه‌خۆشی ده‌بن ده‌یهێننه لاى ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌ركردن.