هەدەپە: كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی دەبێت

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

بۆ ئەمجارە هەدەپە بە کاندیدێکی ژن دەچێتە رکابەری رەجەب تەیب ئاردۆگان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا و پشت لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات کە کاریان بۆ کاندیدێکی هاوبەش دەکەن.

وابڕیارە لە ناوەڕاستی هاوینی 2023 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە توركیا بەڕێوە بچێت، ئەمەش لە کاتێکدایە پارتی دادو گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی ئاردۆگان دەیانەوێت لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدەن.

لە هەڵبژاردنی رابردووی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە، کاندیدی هەدەپە بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بەڵام ئێستا ماوەی دوو ساڵ زیاترە لە گرتووخانەیە.

حەسەن كۆسەن، ئەندامی پەرلەمانی توركیا لەسەر فراكسیۆنی هەدەپە، بە+964ـی وت ”ئێستا ئۆپۆزسیۆنی توركیا لە كۆبوونەوەدایە بۆ ئەوەی كاندیدێكی هاوبەشیان هەبێت بۆ ركابەرایەتی ئەردۆغان، ئەگەر كاندیدەكەمان بەدڵ بێت ئەوا دەنگی پێدەدەین، ئەگەریش بەدڵمان نەبوو ئەوا خۆنمان كاندیدی سەربەخۆمان دەبێت.

ئۆپۆزسیۆنی توركیا، لە شەش حزبی گەورەی توركیا پێكدێت کە هەریەکە لە (هەدەپە، سەعادەت، مەهەپە، بیرلیك پارتی، پارتی توركیای دیموكرات)ـن.

بەپێی زانیارییەكان، ئۆپۆزسیۆن بەنیازە كلیچدار ئۆغڵۆ یان ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ كاندید بكەن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا.

بەقسەی ئۆزگەنوش بێت، ئەگەر هەدەپە كاندیدەكەی ئۆپۆزسیۆنی نەبێت ئەوا خۆی كاندیدی دەبێت و ژنێكیش بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێرێت.

لەناو هەدەپەدا، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی هەدەپەو پەرلەمانتاری ئەو حزبە زۆرترین چانسی هەیە ببێتە كاندیدی حزبەكەی، ئەگەر لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن نەگەنە رێککەوتن.