سیروانی کەشکۆڵ بەشدارە

نیسانی ئەمساڵ فیلمی “خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا” نمایش دەکرێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند سیروان جەمال ناسراو بە سیروانی کەشکۆڵ بەمزوانە لە فیلمی “خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا” دەردەکەوێتەوە و دەشڵێت لە کوردستان گرنگی بە کولتور نادرێت.

بڕیارە بۆ مانگی نیسانی 2024 لە سینەماکانی کوردستان فیلمی “خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا” نمایش بکرێت، کە هەریەک لە ئەکتەران ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا و سیروان جەمال رۆڵی تێدا دەبینن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 سیروان جەمال وتی، “جگە لە فیلم ئەگەر درامای باش هەبێت بێگومان دەردەکەوم بەس رەنگە رێکەوت نەبێت لە کوردستان بم”.

سیروان جەمال لە هۆڵەندا ژیان بەسەردەبات و بۆ کاری هونەری دەگەڕێتەوە و لەوێش بەردەوامە لە کاری شانۆیی و دەڵێت، لە هۆڵەندا زیاتر گرنگی بە کولتور دەدەن، بەڵام لە کوردستان بەپێچەوانەوە.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

"فیلمێک دەربارەی برایەتی کورد و فەرەنسا بەرهەم دەهێنم"