دۆستەكەی كورد بوو بەسەرۆكی كۆنگرێس
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
کیڤن مەکگارسی، وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پارتی كۆمارییەكان هەڵبژێردرا.
مەكگارسی، بڕوانامەی ماستەری لە بەشی كارگێری لە زانكۆی كالیفۆڕنیا بەدەستهێناوە.
لەساڵی 2007 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بووە، جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی كۆمارییەكانە.
مەكگارسی، بە کەسێکی دۆستی كورد و دوژمنی توركیا لە نێو میدیاكانی ئەمریكا ناوی دەركردووە.
كاتێك لە ساڵی 2021 دۆناڵد ترەمپ رێگەی بە توركیا دا ئۆپراسیۆن لە رۆژئاوای كوردستان بكات، مەكگارسی كەمپینێكی گەورەی لە نێو كۆنگرێسی ئەمریكا دژی بڕیارەكەی ترەمپ دروستكرد.
ئەوە گەورەترین كەمپینە لە مێژووی كۆنگرێسی ئەمریكادا كە بۆ پشتیوانی كورد كرابێت.
مەكگارسی ئەوكاتە بە میدیاكانی راگەیاند،” نەدەبوو ترەمپ رێگە بدات توركیا كوشتوبڕی كوردەكان لە سووریا بكات.
كەمپینەكە لە كۆنگرێس و لە شەقامی ئەمریكادا دەنگدانەوەیەكی گەورەی هەبوو.
لە دوای 15خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کیڤن مەکارسی کۆماری بە بەدەستهێنانی 216 دەنگ توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبای لێکرد وتی، پێویستە بەرپرسیارانە کار بکات لە پێناو گەلی ئەمریکادا.