پاک دەرچوون

لە گەرمیان پشکنین بۆ ئاوی کێڵگەکانی سەوزە دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

تیمەکانی چاودێریی تەندروستی گەرمیان لە سەرچاوەی ئاوی کێڵگەکانی سەوزە دەکۆڵنەوە، دەیانەوێت رێگریبکەن لە هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.1.2024، کامەران محەمەد، بەڕێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، پشکنینیان بۆ سەرچاوەی ئاو و پاکوخاوێنی پێنج کێڵگەی سەوزە کرد لە ناوچەی گردەگۆزینە، لە دەرەنجامدا دەرکەوت سەرچاوەی ئاوەکانیان پاک و شیاون.

شارەدێی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار، لە دوو هەزار و 500 ماڵ پێکهاتووە، بەشی سەرەکی دانیشتوانەکەی بە باخداری و کشتوکاڵەوە خەریکن.

بە وتەی د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان بۆ 964، هۆکاری پشکنینی ئەو کێڵگانە پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی هیچ نەخۆشییەکەوە نییە و پێشتر هەموو ئەو کێڵگانە لەنێوبراون کە بە ئاوی قورس سەوزەکانیان ئاودەدا.

“کێڵگەکانی سەوزە لە گەرمیان ئاوی چەمی سیروان بەکاردەهێنن کە پاکە بۆ ئاودان، پێشتریش کە توشبووی کۆلێرا لە گەرمیان هەبوو، ئەو حاڵەتانە بوون کە لە سلێمانییەوە هاتبوون”، د. سیروان محەمەد وای وت.

مارکێتە بێ دیوارەکەی کەلار کڕیاری زۆرە

مارکێتە بێ دیوارەکەی کەلار کڕیاری زۆرە