برینی یەکێکیان سەختە

لە رێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ 7 کەس بریندار بوون

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی سێوەسان لەسەر رێگای کۆیە بۆ دوکان، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و حەوت کەس بریندارن.

سەنگەر سەعید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە بۆ 964 وتی، “رووداوەکە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپترا و تۆیۆتا کرۆلا روویداوە و هۆکارەکەشی پێشکەوتنی یەکێک لەئۆتۆمبێلەکان بووە”.

بەوتەی سەنگەر سەعید، لە ئەنجامی پێکدادانەکە حەوت هاوڵاتی برینداربوون، بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کۆیە و یەکێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە.

لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک...

لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا