لە سلێمانی

خاوەن نووسینگەیەکی خانووبەرە: لە سێ مانگدا یەک مامەڵە دەکەین

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بە قسەی خاوەن نووسینگەیەکی خانووبەرە بێت لە سلێمانی، “نزیكەی شەش مانگە بازاڕی خانووبەرە لە سلێمانی سست بووە”، سۆراغی 964 ئەوەی دەرخست، پێنەدانی موچە و  ئاڵۆزییە سیاسییەکان کاریگەری هەبووە.

بازاڕی خانووبەرە بە یەكێك لەبازاڕە گەورەكانی كڕین و فرۆشتن دادەنرێت، کە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر كۆی بازاڕەكانی دیكە دادەنێت.

تاهیر عەلی، خاوەن یەكێك لە نووسینگەكانی خانووبەرەیە لە سلێمانی ئەو بە 964ی وت، “كڕین و فرۆشتن و بەكرێدانی خانووش لە دۆخێكی خراپدایە، سەرباری دۆخی شەڕو ئاڵۆزی ناوچەكە، ئاستەنگەكانی بەردەم بازاڕی خانووبەرە زۆرن، پێویستە حكومەت هاوكاربێت لە بوژاندنەوەی ئەم بازاڕە و ئاسانكاری بۆ بکات”.

بەشی زۆری ئەو نووسینگانەی کە پەیامنێری 964 سەردانی کردوون، ئاماژەیان بەوە دەکرد، “ساڵانی رابردوو لەماوەی سێ مانگدا، بە نزیكەیی 10 گرێبەستی كڕین و فرۆشتنیان ئەنجامداوە، بەڵام ئێستا لە سێ مانگدا تەنیا گرێبەستێكیان دێتە دەست”، شێروان ئەحمەد یەکێکە لە شایەتحاڵانی ئەو دۆخە و وای بۆ 964 گێڕایەوە.

وتیشی، “دۆخی ئەمنی ناوچەکە و  بۆردومانەكانی ناوچە جیاوازەکان لە هەولێر و سلێمانی، نەبوونی پێشینەی عەقار و هاوسەرگیری، وە کەمبوونەوەی پارەی کاش لە بانکدا، و بەردەوامی و درەنگ دابەشکردنی موچە، هۆكاری سەرەكین بۆ سست بوونی بازاڕی خانووبەرە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی گڕ لە بازاڕی خانووبەرەی هەرێم ...

بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی گڕ لە بازاڕی خانووبەرەی هەرێم بەردەدات