رەزامەندی کۆنگرێسی ماوە

ئەمریکا رێکەوتنی فرۆشتنی 40 فڕۆکەی F16ی بە تورکیا واژۆکرد

964+
ئەحمەد مستەفا

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێت، ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی بە تورکیا و یۆنان پێشخستووە و پێدەچێت کۆنگرێس پەسەندی بکات.

نیەتی حکومەتی ئەمریکا، رەزامەندی دەربڕینە بە فرۆشتنی 40 فڕۆکەی F16 بە تورکیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا ئەوەی وتووە، دوای چەندین مانگ گفتوگۆ رۆژی هەینی 26.1.2024 حکومەتی ئەمریکا رێککەوتنێکی 23 ملیار دۆلاری بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F16 بە تورکیا واژۆ کردووە.

بەگوێرەی یاساکانی ئەمریکا پێویستە وەزارەتی دەرەوە پرۆژەی رێککەوتنەکە بنێرێتە کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنی، بەگوێرەی رێککەوتنەکە ئەمریکا 40 فڕۆکەی F16 بە تورکیا دەفرۆشێت و 79 فڕۆکەی کۆنی بۆ نوێ دەکاتەوە.

رەزامەندییەکەى حکومەتى ئەمریکا، دوای ئەوەهات کە ئەو وڵاتە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە پڕۆتۆکۆڵی ئەندامێتی سوێدی لە ناتۆ پێشکەشکرد، کە رۆژى سێشەممە لەلایەن پەرلەمانى تورکیاوە پەسەندکرابوو.

فڕۆکەکانی تورکیا پرۆژەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵیان لە ئ...

فڕۆکەکانی تورکیا پرۆژەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵیان لە ئامێدی بۆردوومان کرد