روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد دەستی لەکارکێشایەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەدی تایبەت بە منداڵان دەستى لەکارکێشایەوە و لە روونکردنەوەیەکیشدا دەڵێت: فشارێکی زۆری خوێندن و ئیدارەم لەسەر بوو، هەستم بە بێتاقەتییەکی زۆر دەکرد.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردووەتەوە، دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەدی تایبەت بە منداڵان، سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەى نووسیویەتى،”لە ڕۆژی 29.10.2022 بەهۆی وەرگیرانم لە خوێندنی پسپۆڕی وردی کۆئەندامی هەناسەی منداڵان، دەستم لەکارهەڵگرتووە لە نەخۆشخانە، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆرمان لە پزیشکە پسپۆڕەکان لە خوێندنی پسپۆڕی ورد وەرگیراوین، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی پەکی نەکەوێت، بڕیارمان دا کە سەرەڕای ئەوەی وەک پزیشکی نیشتەجێی دێرینی ئەو بەشەی لێی وەرگیراوین دەوامی پسپۆڕی گشتیش بکەین، کە هەموومان خاوەنی بڕوانامەی دکتۆراین لە پسپۆڕی گشتی نەخۆشیەکانی منداڵان.

دەشڵێت: لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بە فەرمانێک هەردوو دەوامەکە دەکەین، تا ئەوکاتەش کێشەی بەڕێوەبەر یەکلایی دەبێتەوە من هاوکاری ئیدارەی نەخۆشخانە دەکەم.

پشدەر عەبدوڵا باسى لەوەش کردووە، ماوەی مانگێکە بەهۆی ماندووبوونی زۆر و فشارێکی زۆری خوێندن و ئیدارە لەسەرى هەستى بە بێتاقەتییەکى زۆر کردووە، بۆیە داواى کردووە یەکێک دیارى بکەن بۆ ئەوەى کاروبارى ئیدارەى نەخۆشخانەکە بەڕێوە ببات.

جەختیش دەکاتەوە بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەت بە منداڵانی کوردستان

رۆژانە 900 نەخۆش دەچنە نەخۆشخانەی هیوا

رۆژانە 900 نەخۆش دەچنە نەخۆشخانەی هیوا