دەڵێت دەچمە پاڵەوانیەتییەکی جیهانی
گەنجێکی دوزخورماتوو لە ئێران بووە پاڵەوانی تایکواندۆ
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
وه‌رزشوانێكی قەزای دوزخورماتوو پلەی یەکەمی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی له ئێران به‌ده‌ستهێنا، بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی جیهانییش به‌ربژێر كرا.
فێستیڤاڵێكی یارییه‌كانی هونه‌ری به‌رگری و تایكواندۆ له پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، یارییەکان بریتیبون لە شکاندنی کاشی و دار ڤایبەر و تەختە، شکاندنەوەی دەست و هه‌روه‌ها یاریی تایکواندۆ.
نەوزاد جهانگیر یاریزان و راهێنه‌ری تایكواندۆ، كه خه‌ڵكی دوزخورماتووه، به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كرد و توانی لە شکاندنی کاشی و تەختە پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
نه‌وزاد بە 964ی وت، “لەسەر ئەرکی خۆم و بە ناوی دوزخورماتووە بەشداریی پاڵەوانیهتییەکەم کرد”.
وتیشی، “هیچ کەس و لایەنێک هاوکارم نەبوون و لەسەر ئەرکی خۆم چووم، تەنیا ئامانجیشم دڵخۆشکردن و ناساندنی خەڵکی شارەکەم بووە”.
ئه‌و پاڵه‌وانه نیگەرانە لەوەی سەرەڕای ئەوەی هیچ کەس و لایەنێک هاوکاری نەبوون، كه‌سیش بە بردنەوە و بەدهستهێنانی پلەی یەکەمی پاڵەوانیهتییهکە دەستخۆشی لێ نه‌كردووه.
“خۆشحاڵم بەوەی توانیومە بە تەنیا بەشداریی بکەم و بەبێ پاڵپشتی هیچ کەس و لایەنێک توانیم پلەی یەکەم لەسەر ئاستی وڵاتێک بەدەست بهێنم”، نه‌وزاد جهانگیر وا ده‌ڵێت.
ئه‌و لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو لە پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی دیكه له تاران به‌شداری كرد و توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
نه‌وزاد ده‌ڵێت، ناوم تۆمار كراوه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی جیهانی.
نەوزاد جهانگیر تەمەنی 44 ساڵە و خێزاندارە و داینشتووی دوزخورماتووە، ئەو پیشەی راهێنەری یاریی تایکواندۆیە و سەدان قوتابی هەیە و فێری هونه‌ره‌كانی یاری تایکواندۆیان دەکات، ئه‌و له ئاستی كوردستان و عێراقیش ناسراوه و به‌شداریی پێشبڕكێیه‌كانی كردووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا