بایکۆتیان کرد
کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی: یان مووچە یان کەمکردنەوەی دەوام
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بایکۆتی دەوامیان کردووە و دەرگایان بەڕووی هاوڵاتیاندا نەکردوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، “بڕیارمانداوە بایکۆتی دەوام بکەین و مامەڵەی هیچ هاوڵاتییەک رایی ناکەین”.
بەگوێرەی وتەی ئەو کەسەی قسەی بۆ 964 کردووە، داواکاری ئەوان پێدانی موچەیە، یان رۆژێک دەوامیان بۆ کەمبکرێتەوە.
بەگوێرەی زانیاری 964، کارمەندان نەچوونەتە ژوورەکانی خۆیان و چاوەڕوانن داواکاریان جێبەجێ بکرێت.