رۆژنامەی نیویۆرک تایمز وا دەڵێت

“حەماس و ئیسرائیل نزیکن لە راگەیاندنی ئاگربەست”

964+

ژووری هەواڵ

بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل نزیکن لە گەیشتن بەرێککەوتن بۆ ئاگربەستێک، کە رەنگە ماوەی دوو مانگ بخایەنێت، ئەمە بە وتەی دوو سەرچاوە کە قسەیان بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 28.1.2024، ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری دەزگاى هەواڵگریى ئەمریکا (سی ئای ئەی)، لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل، قەتەر و میسر لە پاریس کۆببێتەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی دەستپێکردنی ئاگربەست کە بڕیارە لەبەرامبەر ئازدکردنی 100 بارمتەی ئیسرائیلدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، رەشنووسی رێککەوتنەکە لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا لەلایەن وەفدەکانی دانوستاندنەوە داڕێژراوە و رەنگە لە ماوەی دوو هەفتەدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە ماوەی 114 رۆژە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا 26 هەزار و 257 کەس لە کەرتی غەزە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 60 هەزار کەس برینداربوون.

ئەمریکا و بەریتانیا دەڵێن ئەوەی ئیسرائیل دەیکات جینۆس...

ئەمریکا و بەریتانیا دەڵێن ئەوەی ئیسرائیل دەیکات جینۆساید نییە