پۆلیسی ژینگەی سلێمانی وەڵام دەداتەوە

چارەنووسی ئامێرەکانی بیر هەڵکەندن چی لێ دێت؟

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر دوو ئامێری بیر هەڵکەندن لە دوو شوێنی جیاوازی سلێمانی، چارەنووسی ئەو ئامێرانەش دیاری دەکات کاتێک دەستیان بەسەر دادەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسنووری گوندی هەڵاڵئاوا لە قەزای پێنجوێن دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیر هەڵکەندن، بەهەمان شێوە لە گوندی مەحمودی لە قەزای بازیان ئامێرێکی دیکەی بیرهەڵکەندن دەستی بەسەردا گیراوە.

عەمید هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، هەر ئامێرێکی بیر هەڵکەندن دەستی بەسەردا بگیرێت، دەینێرێن بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی ئەوانیش بەپێی رێکاری خۆیان مامەڵە لەگەڵ ئامێرەکە دەکەن.

بەوتەی عەمید هێمن کەمەرخان، لە وەرزی زستان چالاکیەکانی بیرهەڵکەندن کەم دەبێتەوە.

964 لەرێگەی راپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم دەزانێت، تا کۆتایی ساڵی 2022 زیاتر لە 28 هەزار بیری (بێ مۆڵەت) لێدراون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 20 هەزاری لە پارێزگای سلێمانییە.

لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 20 هەزار بیری نایاسایی لێد...

لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 20 هەزار بیری نایاسایی لێدراون