ریال مەدرید هۆکار بوو؟

چاڤى بۆ رۆیشت؟

964+

سۆما حەکیم زادە

ئەنجامەکەى شەوى رابردووى ڤیاریاڵ لە دژى بارسا، کۆتایى بە راژەى چاڤى هێنا و پەتى ئارامى بەرپرسانى یانە کەتەلۆنییەکەشى پساند.

پێنج گۆڵەکەى ڤیاریاڵ لەناو یاریگە و لە بەردەم هاندەرانى بارسا، دۆخى لەناکاوى لە ناو بلوگرانا دروست کرد و نیو کاتژمێر دواى یارییەکە، چاڤیى راهێنەر هاتە بەردەم رۆژنامەنوسان و وتى،”کۆتایى وەرز لە بارسا دەڕۆم”.

چاڤى بە پیشاندانى نیگەرانى و نائومێدییەوە باسى لە دۆخى خۆى کرد، وەک راهێنەرى بارسا وتى،”راهێنەرایەتى بارسا ئەرکێکى قورسە، لێرە کەس رێزى ماندووبون و کارەکانت ناگرێت”.

کۆتا دۆڕانى بارسا بەرامبەر ریال، بیرۆکەى وازهێنانى خستووەتە مێشکى چاڤى و ئەنجامەکەى ڤیاریاڵیش تەقاندییەوە، ئەمە بەپێى هەواڵى رۆژنامە ئیسپانییەکان.

ئەم بڕیارەی چاڤی بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە هاندەرانی بارسا تووشی شۆک بن و رەنگە تەنانەت ئەم رووداوەش بۆ زۆرێک لە هاندەرانی بارسا جێی باوەڕ نەبووبێت، بڕیاریشە کۆتایى وەرز، کوڕە کەتەلۆنییەکە بارگەوبنەی بپێچێتەوە و لە هەوارێکى دیکە ژوان لەگەڵ تۆپى پێ ببەستێت.

چاڤی بۆ كلاسیكۆ ده‌ترسێت

چاڤی بۆ كلاسیكۆ ده‌ترسێت