زانایانی چین وادەڵێن

چای رەش تەمەن درێژ دەکات

964+
میدیا گۆران

لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە چای رەش تەمەن درێژ دەکات.

بە پێی لێکۆڵینەوەی چەند زانایەک لە کۆلێژی ستیشوان لە چین، بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنەوەی چای رەش تەمەن درێژ دەکات، هۆکارەکانی پیربوونیش دوادەخات، ئەگەر رۆژانە رێژەی پێویست بخورێتەوە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە، کە چای رەش چەندین کانزای تێدایە و کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ و مێشک و ریخۆڵەوە هەیە، بەمەش پیری و نیشانەکانی دوادەخات.

زانایانی کۆلێژی ستیشوانی چین، لێکۆڵینەوەیان لەسەر 5998 بەریتانی کردووە، کە تەمەنیان لە نێوان 37 بۆ 73 ساڵ دەبێت، لە بەرامبەردا لێکۆڵینەوەیان لەسەر 7931 چینی کردووە کە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 73 ساڵە، بۆیان دەرکەووتووە ئەوانەی رۆژانە 3 کوپ چا دەخۆنەوە، بەرگرییان باشتر بووە و نیشانەکانی پیرییان کەمتر لەسەر دەرکەوتووە، پێچوانەی ئەو کەسانەی چا ناخۆنەوە.

چایخانەیەکی خواردنی بەیانیان لە سلێمانی داخرا

چایخانەیەکی خواردنی بەیانیان لە سلێمانی داخرا