بەرەو پەروەردەی سلێمانی دەڕۆن

خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بەردەوامە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران بەڕێگاوەن و دەیانەوێت بچنە بەردەم پەروەردەی سلێمانی، ئەوان لایەکی شەقامەکەیان داخستووە و هوتاف دەکێشن.

لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ هاوڵاتیان و کاسبکارانیش بەشداریان کردووە وەک پاڵپشتی.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەکی بەرچاو مامۆستایان کۆبوونەتەوە و کاسبکارانیشیان لەگەڵە.