حاسڵاتی ئەمڕۆ

ماڵپەڕی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: 80٪ی تونێلەکانی حەماس سەلامەتن

964+

ژووری هەواڵ

ماڵپەڕی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی و ئیسرائیلیەوە نووسیویەتی، لەدوای چەندین هەفتە لە هەوڵی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی تۆنێلەکانی حەماس بۆیان دەرکەوتووە کە تا ئێستا ٪80 تۆنێلە زەبەلاحەکانی حەماس سەلامەتە.

ماڵپەڕی سکای نیووز بڵاویکردەوەتەوە، هێزی هاوپەیمانان لە سوریا فڕۆکەیەکی بی فڕۆکەوانیان لە بنکەی تەنەف خستە خوارەوە کە لەلایەن ئەو گروپانەوە ئاراستەکرابوون کە هاوپەیمانی ئێرانن.

ناتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وتی، هێزەکانی سەربازی ئیسرائیل کتێبی هیتلەریان دۆزیوەتەوە لە کەرتی غەزە، ئەوان بەم شێوەیە منداڵەکانیان فێر دەکەن بۆیە ئێمە ناوەستین تا بەتەواوەتی حەماس لەناو دەبەین.

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆریای باکور هێرشی کردۆتە سەر کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی کۆریای باشوور، ئێستا کۆریای باشور لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدایە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری هێرشەکە، ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند کە دوژمنی سەرەکی وڵاتەکەی کۆریای باشورە.

گوتریش سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، کۆتاییمان بەکاری 9 لە 12 کارمەندی ئەونورا هێنا کە دەستیان لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر تێوەگڵابوو.

فەلەستین نوێترین ئاماری برینداران و کوژراوانی بڵاوکردەوە، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا نزیکەی 26257 فەلەستینی کوژراوە و 64787 کەس بریندارن.