گەنجێکی شارەزوور وا دەڵێت

“لەبەر هەژاری وازم لە خوێندن هێنا و ئێستا پاڵپشتی مامۆستایانم”

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

گەنجێکی شارەزوور هاتووەتە ناو خۆپیشاندانەکان و دەڵێت، “لەبەر هەژاری وازم لە خوێندن هێنا و پاڵپشتی مامۆستایان دەکەم بۆ بایکۆت”.

ئەو گەنجە دەڵێت، ئێستا کاسبکارم و رۆژانە تەنیا سێ هەزار دینارم هەیە، ئەگەر موچە بە مامۆستایان نەدرێت، بازاڕ بەتەواوی دەوەستێت.