قادر جەلال وادەڵێت

“کۆتایی ئەمساڵ کوردش سنایپەر لە سینەماکانە”

964+

دیلان محەمەد –سلێمانی

هونەرمەند قادر جەلال پاش رۆڵی خاوەری 1988 کۆتایی ئەمساڵ لە فیلمێکی نوێدا بەناوی “کوردش سنایپەر” دەگەڕێتەوە سینەماکان و دەشڵێت، بینەری ئێستای شانۆ تەنیا چەند رۆژێکە.

قادر جەلال بە رۆڵی کۆمیدیا زیاتر دەناسرێت، بەڵام لە فیلمی 1988 بە پێچەوانەوە بە رۆڵی عومەری خاوەر هەمووان سەرسام کرد،  لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964  وتی “دەبێت ئەکتەر لە کۆمیدیا و تراژیدیا بتوانیت رۆڵ ببینێت، ئێستاش ئامادەکاریمان کردووە بۆ فیلمێکی نوێ بەناوی “کوردش سنایپەر” کە تێیدا رۆڵی جەنەڕاڵێک دەبینم”

قادر جەلال باسی لەوەش کرد کە شانۆ چەند بەهێز و جوان بێت، بینەرەکەی چەند رۆژێکە و کەم دەبێتەوە.

"سینەمای کوردی هێشتا ساوایە"