دوای 14 ساڵ

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان گۆڕدرا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ دوو شەممە، گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان ئەنجامدرا، عەمید لوقمان سابیر لە شوێنی محەمەد حاجی فایەق دەستبەکاربوو.

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گۆڕانکاریەکە لەناو بینای پۆلیسی گەرمیان بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێم ئەنجامدرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکاریەکە بە فەرمانی وەزارەتی ناخۆ بووە، عەمید لوقمان سابیر پێشتر لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکان بووە، ئەمڕۆ وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان دەستبەکاربوو.

لە ساڵی 2010ـەوە، عەمید محەمەد حاجی فایەق لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان بووە.

بەپێی زانیاریەکانی 964، عەمید محەمەد حاجی فایەق، بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی گەرمیان  لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم ئەرکەکانی جێبەجێدەکات، تاوەکو ئەوکاتەی پۆستێکی بۆ دیاری دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

قایمقامی کەلار گۆڕدرا

قایمقامی کەلار گۆڕدرا