دوو دیمه‌نى نه‌مانى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان كه شاره‌وانى خاڵخاڵان بڵاویكردووه‌ته‌وه..
شاره‌وانى: پۆلیس و ئاسایش به‌دواى دزه‌كانه‌وه‌ن
زیاتر له 20 سه‌ره‌مه‌نهۆڵ له خاڵخاڵان دیارنه‌ماون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چه‌ند كۆڵانێكی كۆمه‌ڵگاى خاڵخاڵان زیاتر له 20 سه‌ره‌مه‌نهۆڵ دیار نه‌ماون، شاره‌وانیش ده‌ستى به به‌دواداچوون كردووه و ئاسایش و پۆلیسی لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان دەکەوێتە سنووری ناحیەی شوانى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، لە رووی جوگرافییەوە سەر بە پارێزگای کەرکووکە، بەڵام لە رووى ئیداره‌ییه‌وه سه‌ر به حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئازاد عاسی عه‌لى، سه‌رۆكى شاره‌وانی خاڵخالان، به 964ـى راگه‌یاند، 22 سه‌ره‌مه‌نهۆڵ له چه‌ند كۆڵانێكی خاڵخاڵان دزراون و ده‌ستمان به به‌دواداچوون كردووه.
وتیشی “دەزگا ئەمنیەکانى پۆلیس و ئاسایشمان لەو کارە ئاگادارکردۆتەوە رێکاری یاسایمان گرتۆتەبەر”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیان راسپاردووە بۆ دروستکردن و چاکكردنەوەی سەرجەم ئەو مەنهۆڵانەی كه دزراون.