نزیک پاڵاوتگەى نەوتى شێواشۆک
لە رووداوێکى هاتووچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە، لە نزیک پاڵاوتگەى نەوتى شێواشۆک، کەسێک لە رووداوێکى هاتووچۆدا گیانى لەدەستدا.
هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە بە 964ى وت،”کاتژمێرى (4:00)ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلیکى غاز (ئێڵ پى جى)، لەسەر رێگای کۆیە-تەقتەق، نزیک پاڵاوتگەی نەوتی شێواشۆک لە کاتى مقەست کردنەوەدا وەرگەڕا و شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا.
هاوکار عەلى کە خۆى چووەتە سەر رووداوەکە بۆ 964 باسى لەوەکرد، شۆفێرەکەى کە خەڵکى چەمچەماڵە، لە شوێنى رووداوەکە گیانى لەدەستداوە و بەهۆى قورسى وەرگەڕانەکەش بە زەحمەت شۆفێرەکەى دەرهێنراوەتەوە.