ئاڵوگۆڕ چەند تۆن بووە؟

سنە؛ قەبارەی بازرگانی باشماخ و سەیرانبەن چوار ملیار دۆلارە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەرپرسی ئیدارەی چاودێری گومرگی پارێزگای کوردستان(سنە) دەڵێت، قەبارەی مامەڵە بازرگانییەکانی ئەمساڵ لە گومرگی پارێزگاکە گەیشتووەتە زیاتر لە چوار ملیار و 650 ملیۆن دۆلار.

بڕی هەناردەی گومرگی پارێزگاکە، لە 10 مانگی کۆتایی ساڵی 2023 دا، ملیۆنێک و 341 هەزار تۆن بووە و بڕی هاوردەکردنیش 90 هەزار تۆن بووەم لە کاتێکدا بڕی تەواوی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی هەناردەکردن، هاوردەکردن و ترانزێت زیاتر لە سێ ملیۆن و 550 هەزار تۆن کاڵای جۆراوجۆر بووە.

بە قسەی، فەرامەرز ئومێدی، بەرپرسی چاودێری گومرگی کوردستان (سنە) بێت بۆ ئاژانسی ئێرنا، باجی گومرگ لە پارێزگاکەدا رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە گەشەی ئابووری، و ئەوەشی وت، بە سود وەرگرتن لە ستراتیژی گومرگی نوێ و ئەلیکترۆنی بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکانیان، توانیویانە ئەو گەشەیە بەدەستبهێنن.

گومرگی سەیرانبەن و باشماخ، دوو گومرگی فەرمی و نێودەوڵەتیی پارێزگاکەن، لە بواری هەناردەکردن و کاروباری سەرنشین و کەرتی هاوردەکردندا چالاکن، ئەو وتی، قەبارەی مامەڵە بازرگانییەکانی ئەمساڵ لە گومرگی پارێزگاکە گەیشتووەتە زیاتر لە چوار ملیار و 650 ملیۆن دۆلار.

ساغکردنەوە؛ بەرپرسی پێشووی دەروازەی باشماخ دەستگیر نە...

ساغکردنەوە؛ بەرپرسی پێشووی دەروازەی باشماخ دەستگیر نەکراوە