گرێبەستیان کردووە

زانکۆیەکی چیک لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارەکانی کۆیە دەکات

964+

ژووری هەواڵ

ژمارەیەک شوێنەوارناس لە زانکۆیەکی کۆماری چیکەوە هاتوون بۆ قەزای کۆیە و بە دوای شوێنەوارەکانی سماقوڵی، سکتان و گۆمەسپاندا دەگەڕێن.

شوێنەوارناسەکان لە زانکۆی “پاڵاچیکی ئۆڵۆمۆک”ـەوە هاتوون و گرێبەستێکی پێنج ساڵەیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان واژوو کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.1.2024، یەکێتی واحید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە بە 964ـی راگەیاند، گرێبەستی نێوان زانکۆ چیکییەکە و ئەوان ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیوە، لە ساڵێکدا دەبێت تیمەکانی زانکۆکە زیاتر لە 28 رۆژ کار بکەن.

“شوێنەوارناسە چیکییەکان ساڵی رابردوو 38 پێگەی شوێنەوارییان لە سنوری سماقوڵی، سکتان و گۆمەسپان دۆزیەوە، پێشبینیدەکەین ئەمساڵ پێگەی زیاتریش بدۆزنەوە، لەدوای دۆزینەوەش رووپێوی شوێنەکە دەکەن، بە درۆن وێنەی دەگرن، سەردەمەکەی دیاریدەکەن و بۆ ئێمەی دۆکیومێنت دەکەن”، یەکێتی واحید وای وت.

ئەڵمانیا کەلوپەلەکانی مۆزەخانەی کۆیە نۆژەندەکاتەوە

ئەڵمانیا کەلوپەلەکانی مۆزەخانەی کۆیە نۆژەندەکاتەوە