ساغکردنەوەی 964

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر: هێرش نه‌كراوه‌ و مه‌شقی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌

964+
عادل کانەبی

ئه‌حمه‌د وشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس ده‌كرێن، دوورن له‌ راستییه‌وه‌.
ئه‌حمه‌د وشیار به‌ 964ی وت، ئه‌و ده‌نگانه‌ی بیستراون، مه‌شقی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و شتێكی ئاساییه‌.
زۆربه‌ی رۆژانی چوارشه‌ممه‌ مه‌شقی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ سۆشیال میدیا وابڵاوكرایه‌وه‌، به‌ چوار درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.

+964صورة من منصة (شبكة):
لە نزیک پردێ درۆنێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌

لە نزیک پردێ درۆنێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌