لە رێگای ئاغجەلەر

چەند پێشمەرگەیەک لەدەوام دەگەڕانەوە ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا

964+

عەزیز گۆپتەپە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگای نێوان ناحیەی ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپەیی شەهید، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپترا وەرگەڕا کە ژمارەیەک پێشمەرگەی تێدابووە.

شایەتحاڵێک لەنزیکی رووداوەکە بە 964ی وت، “سەرنشینیەکان پێشمەرگە بوون، لە دەوام تەواو بوون و بەرەوام ماڵ دەگەڕانەوە، لەو شوێنە ئۆتۆمبێلەکەیان لێ وەرگەڕاو سێ پێشمەرگە بریندارن”.

رووداوەکە کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە، سێ پێشمەگەی لیوای 28ی هێزەکانی پێشمەرگە برینداربوون، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەیان زیانی مادی هەیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە964وت، “ئەو پێشمەرگانە لەلیوای 28 دەوام دەکەن، ئێستا لەبنکەی مەشقی مەنیلە لەنزیک ناحیەی شۆڕش لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە راهێنانیان پێدەکرێت و دوای تەواوبونی مەشقەکانیان دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمەش لەچوارچێوەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی 70 و 80 لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، “ئەمڕۆ ئەو پێشمەرگانە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ  بۆ وەرگرتنی پشوویەکی چەند رۆژە، لەنزیک گوندی گۆپتەپە سەر بەناحیەی ئاغجەلەر ئۆتۆمبێلێکیان توشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بەڵام زیانی گیانی نەبوو”.

رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان بووە لە س...

رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان بووە لە سلێمانی