خشتەکە ببینە
سبه‌ی هەینی موچه دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی هه‌رێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ى هه‌ینى ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه ده‌كه‌ن.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ڵێت، کەمێک لەمەوبەر بڕی 618 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە دەکاتە تەنیا 65%ـى کۆی شایستەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، کە بڕی 325 ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروست بووە، لە رۆژی هەینی 2.2.2024 دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.