سێ کارمەندی هەیە
سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی کۆیە ئامادەی کردنەوەیە
964+
پێشەوا محەمەد
بە کۆتاییهاتنی خولی کارمەندانی سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی کۆیە، ئامادەکارییەکانی کردنەوەی سەنتەرەکە بەرەو کۆتایی دەچێت.
کارمەندانی سەنتەرەکە دوێنێ چوارشەممە لە سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی رانییە راهێنانیان کردووە و ئێستا ئامادەی کارکردنن.
هاوکار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، کردنەوەی ئەو سەنتەرە سوودێکی زۆر بە دانیشتوانی سنووری قەزای کۆیە دەگەیەنێت و چیتر پێویست ناکات بۆ شووشتنەوەی گورچیلەیان بچنە هەولێر.
وتیشی، “سەنتەرەکە سێ کارمەندی هەیە و بڕیار وایە کارمەندی دیکەشی بۆ دابمەزرێندرێت، بەڵام کاتی کردنەوەکەی دیاری نەکراوە”.
سەنتەرەکە ناوی مادە و کاری بیناسازییەکەی تەواو بووە و سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ دانانی ئامێر و پێویستییەکانی ناوی.