بزانه‌ چ كێشه‌یه‌كی هه‌بووه‌؟

ڤێرتێرنەری دهۆك نه‌شته‌رگه‌رى بۆ پشیله‌یه‌كى ماڵى كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تیمی پزیشكانى ڤێرتێرنەری له‌ پارێزگاى دهۆك نه‌شته‌رگه‌رییه‌كیان بۆ پشیله‌یه‌كی ماڵى كرد، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى داواى كردبوو، چیتر زاوزێ نه‌كات.

تیمه‌كه‌ له ‌چه‌ند پزیشك و یاردیده‌رێك پێكهاتبوون و له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ كاتژمێرێك نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا.

ئه‌مین ئامێدی به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێرتێرنەری دهۆك به‌ 964ـى وت، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و له‌سه‌ر داواى خاوه‌نه‌كه‌ى زاوزێ له‌ پشیله‌كه‌ قه‌ده‌غه‌كرا.

وتیشی “رۆژانه‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌مان بۆ دێت و بێ به‌رامبه‌ریش نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ده‌كرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى نزیكه‌ى دوو كاتژمێر مانه‌وه‌ تا پشیلەکە بەنج به‌ریدا، خاوه‌نه‌كه‌ى بردییه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

به‌قسه‌ى به‌رپرسی راگه‌یاندن، هه‌ندێك حاڵه‌تى دیكه‌ى پشیله‌ هه‌ن كه‌ به‌ رووداوى هاتوچۆ یان كه‌وتن پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ره‌ ئه‌وانیش هه‌فتانه‌ چه‌ند حاڵه‌تێكیان بۆ دێت.

له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێرتێرنەری 22 بنكه‌ى جیاجیاى له‌ قه‌زا و ناحیه‌كان هه‌یه‌ و هه‌ریه‌ك له‌و بنكانه‌ش رۆژانه‌ به‌پێی پێویست چاره‌سه‌رى ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن.

ده‌یه‌ویست گۆشتى گوێره‌كه‌ى نه‌خۆش بفرۆشێته‌ خه‌ڵ...

ده‌یه‌ویست گۆشتى گوێره‌كه‌ى نه‌خۆش بفرۆشێته‌ خه‌ڵك