ساڵێک دوای دروستکردنی تێکچووە

دانیشتوانی کۆیە داوای چاککردنی شەقامی ‘دوو سایدی هەنارە’ دەکەن

964+

بەرزان عوسمان – کۆیە

چەندین ساڵە دانیشتوانی کۆیە داوای چاککردنی شەقامە پڕ چاڵوچۆڵەکەی دوو سایدی هەنارە دەکەن، بەڵام ساڵ دوای ساڵ رێگاکە چاڵی گەورەتری لێ دروست دەبێت و شارەوانیش دەڵێت بودجە نییە بۆ چاککردنی.

شەقامی دوو سایدی هەنارە درێژیەکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت، رێگای سەرەکی کۆیە بۆ هەولێرە و چەند فەمانگەیەکیش دەکەونە سەر ئەو شەقامە، ساڵی 2009 دروستکراوە، بەڵام ساڵێک دوای دروستکردنی تێکچوو”.

هەرێم تاهیر ماڵی نزیک شەقامەکەیە و رێگای تێپەڕبوونی رۆژانەیەتی، بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “چاڵوچۆڵی شەقامەکە جگە لەوەی بووەتە گرفت بۆ هاتوچۆمان، لەهەمان کاتدا ئۆتۆمبێلەکانی لێ تێک داوین، چەندین ساڵە داوا دەکەین و کەس گوێمان لێ ناگرێت”.

محەمەد میرحاج سەرۆکی شارەوانی کۆیە، بە 964ی وت، سەرەتای دروستکردنی رێگاکە بەخراپ دروست کراوە، پێویستە سەر لە نوێ دروستبکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پردێکی بۆ دروست بکرێت.

سەرۆکی شارەوانی کۆیە ئەوەشی وت، “چەندین ساڵە هەوڵ دەدەین بۆ چاککردنەوەی شەقامەکە، بەڵام بودجەی پێویستمان لەبەردەست نییە”.

دروستکردنەوەی شەقامی دوو سایدی هەنارە سێ ملیار دیناری پێویستە، دروستکردنی پردێک لەو شەقامە یەک ملیاری پێویستە، سەرۆکی شارەوانی کۆیە وادەڵێت.

قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێرەو لە پێنج ناحیە پێکهاتووە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 100 هەزار کەسە.

لە رێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ 7 ک...

لە رێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ 7 کەس بریندار بوون

رێگای چوار گوندی کۆیە قیرتاو دەکرێت

رێگای چوار گوندی کۆیە قیرتاو دەکرێت