لە سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان
هەفتانە زیاتر لە هەزار منداڵی گەرمیان بێبەرامبەر فێردەکرێن
964+
ژووری هەواڵ
لە ئیدارەی گەرمیان هەفتانە زیاتر لە هەزار منداڵ لە چوار سەنتەری پاراستن فێری خۆشنووسی، کۆمپیوتەر، وەرزش، دروومان و موزیک دەکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 6.2.2024، ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، لە قەزای کەلار، کفری، خانەقین و ناحیەی رزگاری سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵانیان هەیە و بەبێ بەرامبەر منداڵان فێر دەکرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئامارەکانی رووپێوییەکی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەریدەخەن، کە هەزار و 446 منداڵ لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، لەو ژمارانەش 55% لە خوێندن دابڕاون و 9% هیچ خوێندەوارییان نییە.
بهپێی ئامارێكى نافهرمى، كه بەرێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی به 964ـى داوه، له سنوورى ئیدارهى گەرمیان 150 منداڵ لهسهر شهقامهكان كاردهكهن، به جۆرێك لهو ژمارهیهدا 122 منداڵیان له ناوهندى قهزاى كهلارن.