رێکخراوێک دروستیدەکات
لە گەرمیان گۆمێکی فراوان بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دروستدەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
لە زنجیرە چیاکانی بەمۆ، زمناکۆ و خوشک، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان گۆماوێک بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە دروستدەکرێت و هاوینان لە تینوێتی و گەرما رزگاریان دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7.2.2024، د. دورەید سەلیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، گۆماوەکە توانای گلدانەوەی 150 هەزار مەتر سێجا ئاوی دەبێت و ئەمڕۆ سەردانی ناوچەکەیان کردوو بە مەبەستی دیاریکردنی شوێنی گۆماوەکە.
رێکخراوێک بەناوی ڤیم فاوندەیشن تێچووی دروستکردنی گۆماوەکە لەئەستۆدەگرێت.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان وتی، لە زینجیرە چیاکان بەمۆ، زمناکۆ و خوشک ئاژەڵی دەگمەن هەن و چەند جارێک پڵنگ بینراوە، بەڵام بەهۆی وشکەساڵی و کەوتنەوەی ئاگر لە هاویناندا مەترسی لەسەر ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ناوچەکە دروستبووە.
نزیکەی 200 جۆر باڵندە و 16 جۆر شیردەر لە شاخی بەمۆ تۆمارکراون.