چاوه‌ڕێی بودجه‌ن
هه‌ڵه‌بجه داتاكانى كۆكردووه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى ماسته‌رپلان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌ك له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه داتا بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ماسته‌رپلان كۆده‌كرێته‌وه، شاره‌وانى ئه‌و پارێزگایه‌ش ده‌ڵێت، داتاكان ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی باڵان بۆ جێبه‌جێكردنى.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى كۆكردنه‌وه‌ى داتاكان و جێبه‌جێكردنى ئه‌م ماسته‌رپلانه ده‌كات.
ئه‌ندازیار سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا به‌رده‌وام كارله‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى داتاكان كراوه و ته‌واوى داتاكانى سنوورى شاره‌وانییه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كۆكراوه‌نه‌ته‌وه و ئاماده‌كراون.
وتیشی “چاوه‌ڕێى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی باڵان بۆ جێبه‌جێكردنى ماسته‌رپلانه‌كه، به‌ڵام ئه‌وانیش چاوه‌ڕێى دابینكردنى بودجه‌ن بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، ساڵى 2013 بڕى 725 ملیۆن دۆلار بۆ جێبه‌جێكردنى ماسته‌رپلان بۆ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و قه‌زاكانى پێنجوێن و كه‌لار ته‌رخان كرابوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى كۆكه‌ره‌وه‌ى داتاكان، داتاكانى وه‌ك پێویست نه‌بوون و له‌گه‌ڵ واقیعى حاڵ نه ده‌گونجان، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى راگیرا.
دیار نیه كه‌ى ئه‌و لیژنه باڵایه بۆ جێبه‌جێكردنى ماسته‌رپلانى هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانى دووپاتیده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام چاودێرى ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات كاره‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌نگاوى دیكه‌ى كرداره‌كى بنێت.