هەواڵی زیاتر
گۆشتی سوور کەمبووەتەوە و سەگە بێلانەکانی کۆیەش دێنە هەولێر
964+
ژووری هەواڵ
لەسەر رێگای کەلەکچی بۆ چڕە- ی پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبیلێک درایە بەر دەستڕێژی گوللە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ی وت، “کوڕ و باوکێک لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون و باوکەکە کوژراوە.
رووداوەکە لە نزیک گوندی زیناوا میری روویداوە، بە قسەی سەرچاوە ئەمنییەکە بێت، تەقەکردنەکە بەهۆی کێشەی زەوی و زار بووە و ئەو
کەسەی کوژراوە تەمەنی نزیکەی 50 ساڵ دەبێت و تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە.
بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی دەڵێت، بەرهەمهێنانی گۆشتی سوور لە سلێمانی بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەڕێژەی %40 کەمبووەتەوە.
د.شاڵاو عارف بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، هۆکاری دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی گۆشت بەو رادەیە بۆ دواکەوتنی موچە زیادبوونی قەیرانی دارایی دەگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی داتاکایەک کە لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964 دراوە، ئاماری ساڵانی رابردوو دەریدەخەن لە شاری سلێمانی ساڵانە هەزار و 409 تۆن گۆشتی سوور خوراوە.
شاره‌وانی كۆیه ده‌ستى به ره‌وانه‌كردنى سه‌گه بێلانه‌كانى سنووره‌كه‌ى كردووه بۆ شه‌ڵته‌ره‌کەی هه‌ولێر، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، یه‌كه‌مین وه‌جبه‌مان نارد و هێشتاش ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر ماون.
محه‌مه‌د میرحاج، سه‌رۆكى شاره‌وانى كۆیه به 964ـى وت، 50 سه‌گیان ره‌وانه‌ى شه‌ڵته‌رى هه‌ولێر كردووه و زیاتر له 500 سه‌گى دیكه‌ش ماون، ئه‌وانیش قۆناغ به قۆناغ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
شەڵتەری هەولێر بۆ سەگە بێلانەکان لە ساڵی 2023 دامەزراوە و تا هەفتەیەک لەمەوبەر زیاتر لە شەش هەزار سەگ لەو پەناگەیە کۆکراونەتەوە.