سەرە دەنووسرێت

تەندروستیی کۆیە: لە سبەینێوە سەردانی سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلە بکەن

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستیی کۆیە هاوڵاتیانی سنووری قەزای کۆیە ئاگادار دەکاتەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلە پێشوازی لە نەخۆش دەکات.

سبەینێ هەرکەسێک بچێت وادەی بۆ دادەندرێت بۆ شووشتنەوەی گورچیلەکانی یان هەر پێویستییەکی دیکەی تەندروستیی تایبەت بە گورچیلە کە پێویست بێت.

“خۆشبەختانە ئێستا سەنتەرەکە هەم بە ستاف و هەم بە ئامێر و پێویستییەکان ئامادەیە و پێشوازی لە نەخۆش دەکات”، ئەوە قسەی هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیەیە بۆ 964.

دەشڵێت، “پێشتر نەخۆش بۆ شووشتنەوەی گورچیلە دەبوو بچێتە هەولێر یان رانییە، بەڵام چیدیکە هاوڵاتیانی کۆیە پێویست ناکات بچنە هیچ شوێنێکی تر و لە ناوەندی قەزاکە کاریان بۆ دەکرێت”.

سەنتەرەکە سێ کارمەندی هەیە و پێشتر لە سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی رانییە راهێنانیان پێکراوە.

کۆیە 120 هەزار دانیشتووی هەیە، پێنج ناحییە و 180 گوندی لەسەرە.

تەندروستیی کۆیە هانی شیردانی سروشتی دەدات

تەندروستیی کۆیە هانی شیردانی سروشتی دەدات