قایمقام: لە زووترین کاتدا بچن
بریکارەکانی خۆراک لە کۆیە چاوەرێی ئەوانەن نەوتیان وەرنەگرتووە
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقام داوا لەو خێزانە نیشتەجێبووانەی کۆیە دەکات، کە تائێستا بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە، ئەگەر نەوتیان دەوێت دەبێت لە زووترین کاتدا سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن.
کۆیە 120 هەزار دانیشتووی هەیە، پێنج ناحیە و 180 گوندی لەسەرە، ئەگەر ئەو خێزانانەی نەوتیان وەرنەگرتووە لەم هەفتەیدا نەچن، “سوودمەند نابن لە پێدانی پسولەی وەرگرتنی بەشە نەوتەکانیان”.
بۆ وەرگرتنی بڕی 100 لیتر نەوت بە 50 هەزار دینار، دەبێت سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکرێ، تارق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ی وت، هەر سەرۆک خێزانێک تا ئێستا سەردانی بریکارەکانی خۆراکی نەکردووە بۆ رادەستکردنی بڕی پارەی دیاریکراو بۆ بەشە نەوت، دەبێ بە زووترین کات بچنە لای بریکارەکانیان.
تەندروستیی کۆیە: لە سبەینێوە سەردانی سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلە بکەن
“دابەشکردنی ئەو 100 لیتر نەوتە هەر لەسەر کۆبۆنی مانگی 12ـی ساڵی رابردووە و پێویستە هاوڵاتیان پارەکە بۆ بریکارەکانی خۆراکیان ببەن بۆ وەرگرتنی نەوتەکەیان”، تارق حەیدەری وای وت.
دەشڵێت، نەوتەکە ئامادەیە و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر – کۆیە سەرپەرشتی دەکات و “هەر بریکارێک تەواوی پارەی ئەو خێزانانە کۆبکاتەوە کە خۆراکیان بەسەردا دابەش دەکات، راستەوخۆ نەوتەکەی بۆ دەنێردرێت”.
ئهو بڕه نهوتهى كه كۆیه و سنوورهكهى پێویستییهتى بریتییه له 5 ملیۆن و 650 ههزار لیتر، كه بهسهر 28 ههزار و 250 خێزانى ئهو سنووره دابهش دهكرێت.