لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە

رووداوێکى هاتووچۆ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

لە سنوورى سیدەکان، رووداوێکى هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و کەسێکى تریش بریندار بوو.

هاتوچۆى سۆران بڵاوى کردەوە، لە رێگاى گەلى لێتان لە نزیک گوندى ماوەت لە سنوورى سیدەکان، رووداوێکى هاتوچۆ لە جۆرى لادان و وەرگەڕان روویدا.

وەک ئەوەى هاتوچۆى سۆران ڤیدیۆى رووداوەکەى کردووە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆرى نیسان دەبڵ بووە و دواى وەرگەڕان هەڵدێراوە و بەهۆیەوە سەرنشینێک گیانى لەدەستداوە و شۆفێرەکەش بریندار بووە.

رووداوەکە بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە روویداوە و بە وتەى وتەبێژى هاتوچۆى سۆران، هۆکارەکەى پابەندنەبوونى شۆفێرەکە بووە بە رێنماییەکان و خێرالێخوڕین.

لەرێگای هامڵتۆن بارهەڵگرێک خۆى بەناو ژمارەیەک دووکاند...

لەرێگای هامڵتۆن بارهەڵگرێک خۆى بەناو ژمارەیەک دووکاندا کرد