ئاره‌زوومه‌ندانه و بێ كێشه
سنوورى نێوان زاخۆ و دهۆك له نێوان دوو گوند دیاریكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆك له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه سنوورى نێوان پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆى له‌نێوان دوو گوند دیاریكرد، سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت، دیاركردنى سنووره‌كه له‌چوارچێوه‌ى یاساوه ئه‌نجامدرا.
له‌وه‌ته‌ى زاخۆ له 20.9.2021 كراوه‌ته ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ و له دهۆك جیاكرایه‌وه، ته‌نیا دوو گوند له سنوورى نێوانیان مابوو جیاكردنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، ئه‌ویش گونده‌كانى پێشابیر له زاخۆ و كێله‌سپی له دهۆك.
کێلەسپی سه‌ر به سەر ناحیه‌ى باتێل له سنوورى قەزاى سێمێل و ته‌واوى دانیشتوانه‌كانى موسڵمانن، گوندى پێشابیریش سه‌ر به ناحیه‌ى رزگارییه له ئیداره‌ى سەربه‌خۆی زاخۆ و ته‌واوى دانیشتوانه‌كانى كریستیانن.
سالم عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی به‌شی زه‌وى و زار له كشتو‌كاڵى دهۆك و سه‌رۆكى لیژنه‌ى دیاریكردنى سنوورى ئه‌م دوو گونده به 964ـى وت، له‌رێگه‌ى ئامێره‌كانى GPS و مانگى ده‌ستكرده‌وه سنوورى نێوان ئه‌م دوو گونده دیاریكران .
وتیشی “رووبه‌رى 17 دۆنم زه‌وى گوندى كێله‌سپی كه‌وتبووه سه‌ر گوندى پێشابیر و به‌شێوه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه رێكخرایه‌وه”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌م لیژنه‌یه 15 رۆژ پێش دیاریكردنى سنووره‌كه داوا له‌هه‌ردوو گوند كرابوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر تێبینى و تانه‌یه‌كیان له بڕیارى دیاریكردنى سنوورى نێوانیان هه‌بێت، ده‌توانن له دادگاوه داوا تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت “هیچ تێبینی و تانه‌یه‌ك له‌لاى دانیشتوانى ئه‌م دوو گونده نه‌بوو و بێ كێشه كاره‌كان ئه‌نجامدران”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ جیاكردنه‌وه و دیاریكردنى سنوورى نێوان دوو گونده، پشت به نه‌خشه‌ى (كادسترۆ) ده‌به‌ستن، كه نه‌خشه‌یه‌كه له ساڵانى 50 كان له عێراق په‌سه‌ندكراوه و هه‌رێمی كوردستانیش كارى پێده‌كات بۆ دیاریكردنى جۆره‌كانى زه‌وى.
نزیكه‌ى شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ریش، دیاریكردنى سنوورى نێوان دوو گوند له نێوان پارێزگاكانى دهۆك و موسڵ ئه‌نجامدرا.
له‌به‌رى دهۆك گوندى قه‌سرى مه‌لا ته‌یب له سنوورى قه‌زاى سێمێل و له به‌رى موسڵیش گوندى ته‌ل ئه‌بو زاهیر بوو له‌سنوورى قه‌زاى زوممار، سنووره‌كانیان دیاریكرا.