"سوورین لەسەر بایکۆت"

مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور  لەناو حەرەمی پەروەدە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا 

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور جیاواز لە جارەکانی پێشوو لە ناو حەرەمی  پەروەردە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستایانی ناڕازی قەزای شارەزوور لەبەردەم بینای پەروەردەی شارەزوور کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیا ئەنجامدا، دواتر ئاڕاستەی چالاکی خۆپیشاندانەکانیان گۆڕی بۆ ناو حەوشەی پەروەردەی شارەزوور.

سەعد تەقی ئەندامی  دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لەشارەزوور بۆ 964 وتی، دوای کۆبونەوەمان بڕیارماندا بچینە ناو حەوشەی پەروەردە، بۆئەوەی زیاتر و رونتر دەنگ و ناڕەزایەتیەکانمان بچێت بەگوێی بەرپرسانی پەروەردە.

وتیشی، خۆپیشاندان و بایکۆت بەردەوامی دەبێت، ئێمە رێگە نادەین هیچ مامۆستایەکی ناڕازی شارەزوور و ئەم سنوورە سزا بدرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

مامۆستا ناڕازییەکانی شارەزوور ئازاد کران

مامۆستا ناڕازییەکانی شارەزوور ئازاد کران