بەهۆی بارانی بەخوڕەوە

سبەی لە ئیدارەی گەرمیان پشووە

964+

فەهمی نەبی

ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە توندەی ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە، بڕیاردراوە سبەی لەسەرجەم دامودەزگاکانی ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی بێت.

بەپێی راگەیەنراوەکەی ئیدارەی گەرمیان پاڵپشت بە زانیاریەکانی کەشناسی، سبەی پێجشەممە 15.2.2024 لە دەمەوبەیانەوە تا کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بارانێکی بەخوڕی سەروو ئاسایی لەو ناوچەیە دەبارێت، بەو هۆیەوە پشوو راگەیەنراوە.

لە راگەیەنراوەکەی ئیدارەی گەرمیان هاتووە، پشووەکە هەموو دامودەزگاکان دەگرێتەوە بەناوەندەکانی خوێندنەوە، تەنیا فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.

لە سلێمانی پشوو نییە و گەرمیانیش بڕیاری نەداوە

لە سلێمانی پشوو نییە و گەرمیانیش بڕیاری نەداوە

پارێزگاری هەولێر بۆ 964: سبەی ناکرێتە پشوو

پارێزگاری هەولێر بۆ 964: سبەی ناکرێتە پشوو