هۆکار چییە؟

پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی کۆیە لەکارکەوت

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

بەهۆی ئەو بارانبارینەی لە دوێنێوه هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بووە هۆی لەکارکەوتنی  بۆڕی سەرەکیی گواستنەوەی پڕۆژەی ئاوی بۆگد بۆ کۆیە.

ئەو بۆرییە ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان دەگوازێتەوە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە و قەبارەی 24 ئینجە و ئاو لە زێی بچوکەوە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە دەگوازێتەوە، بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە شکاوە و بەو هۆیەوە پڕۆسەی ناردنی ئاو بۆ سەنتەری قەزای کۆیە وەستاوە.
هۆگر کەیفی، بەڕێوەبەری ئاوی  کۆیە بۆ 964 وتی، بۆرییەکە بەهۆی رۆچونی زەوییەوە لە ئاستی گوندی کێلە زیندان شکاوە و ئێستا گواستنەوەی ئاو بۆ سەنتەری قەزای کۆیە وەستاوە.
وتیشی، “ئێستا لەگەڵ تیمەکانمان بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە خەریکین، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیریی کەشوهەوا تیمەکانمان تووشی زەحمەتی دەبن و کاتی زیاترمان دەوێت بۆ چاکردنەوەی، هەرکاتیش بۆرییەکە چاککرایەوە، پێدانی ئاو بۆ هاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە”.
ئەو بۆرییەی ئاو دەگوازیتەوە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە، درێژییەکەی 33 کیلۆمەتر دەبێت و لە کاتژمێرێکدا  1300 مەتر سێجا ئاو دەگوازێتەوە.

قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێرە و لە پێنج ناحیە پێک هاتووە و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 100 هەزار کەسە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

مۆزەخانەکەی کۆیە ئامادەی کردنەوەیە

مۆزەخانەکەی کۆیە ئامادەی کردنەوەیە